حكومەت یەكەمین راپۆرت لە بارەی چاكسازییەوە دەنێرێتە پەرلەمان

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، حكومەت یەكەمین راپۆرتی پرۆژەیاسای چاكسازی ئامادەكردووە و بەمنزیكانە دەینێردرێتە پەرلەمان.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هەر سێ مانگ جارێك حكومەت ڕاپۆرتێكی تایبەت بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەنێرێتە پەرلەمانی كوردستان و ئێستاش حكومەت ڕاپۆرتێكی ئامادەكردووە و چاوەڕێن بگاتە پەرلەمان.

ئاماژەی بەوەشكرد، چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا ئەو ڕاپۆرتە بگاتە پەرلەمان و ئەوانیش چاودێریی وردی قۆناغەكانی جێبەجێكردنی دەكەن.

مانگی 7ی ئەمساڵ حكومەتی هەرێم پرۆژە یاسایی چاكسازی خستە بواری جێبەجێكردنەوەو بڕیاریش درا هەر سێ مانگ جارێك راپۆرتی جێبەجێكردنی یاساكە بنێرێت بۆ پەرلەمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا