کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ یەکشەممە.

لەبارەی کەشی سبەی سێشەممە ئاماژەی بەوەشکرد، ئاسمان لە پەڵەهەورەوە بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

هاوکات، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت و پلەی گەرماکەی دەگاتە 25 پلەی سیلیزی، نزمترین پلەش لە سۆران دەبێت کە پلەکانی گەرما دادەبەزن بۆ 17 پلەی سیلیزی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا