بێکارەبایی ئێرانیش دەگرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری کارەبای ئەو وڵاتە بەهۆی بڕانی تەزووی کارەبا لە سەرجەم ناوچەکانی ئەو وڵاتە داوای لێبوردنیان ئاراستەی خەڵکی ئێران کرد.

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا لەمیانەی کۆبوونەوەی حکومەتی وڵاتەکەی وتی، “داوای لێبوردن ئەکەین بۆ ئەو کێشانەی لەم دواییەدا خەڵکی وڵات ڕووبەڕووی بوونەوە”.

ڕۆحانی ڕوونیشیکردەوە، “بەرهەمهێنانی کارەبامان کەمی کردووە، لەلایەک بەهۆی دۆخی وێستگەکانی کارۆئاوی و لەلایەکی دیکەش بەهۆی زۆری بەکارهێنانەوە لەلایەن هاوڵاتیان”.

پێشتریش سەرۆ کۆماری ئێران ئاماژەی بەوە کردبوو، “ئێران ڕووبەڕووی وشکەساڵییەکی بێوێنە بووەتەوە، تێکڕای ناوەندی باران بارین 52% دابەزیوە ئەوەش وای کردووە بەرهەمی بەنداوە کارۆئاوییەکان لە ڕێژەی سفر نزیک ببێتەوە”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک