هێرشكرایە سەر چەند بنكەیەكی سەربازی توركیا لە هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چەند بنكەیەكی سەربازی توركیا لە سنووری برادۆست بە فڕۆكەی بێفڕكەوان بۆردمان كران و دوای بۆردومانەكەش تەقەیەكی زۆر بەسەر بنكە سەربازییەكانی توركیادا كراوە.

ئەمڕۆ لە ناوچەی بەرمیزە و ناوروبارۆك و دەریا سۆر لە سنووری برادۆست، چوار بنكەی سەربازی توركیا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردومانكران.

بەگوێرەی زانیارییەكان، دوای بۆردومانەكە تەقەیەكی زۆر بەسەر بنكە سەربازییەكانی توركیادا كراوە، بەپێی زانیاریەكانیش هەر چوار بنكەكەی توركیا بەتەواوەتی ئاگری گرتووە.

جێی ئاماژەیە تائێستاش هیچ لایەنێك بەرپرسیاریتی خۆی لە بۆردومانی بنكە سەربازییەكان ئاشكرا نەكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا