پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی شوبات، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لەکاتەکانى دواى نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە بارانى پچڕ پچڕ لە هەندێک ناوچەى جیاجیادا و ئەگەری بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ یەک پلە بەرزدەبنەوە.
سبەی پێنجشەممە22ی شوبات، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لەکاتەکانى دواى نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور و ئەگەری نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 16پلەى سیلیزى
سلێمانی :15 پلەى سیلیزى
دهۆک : 17پلەى سیلیزى
کەرکوک : 19پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 14پلەى سیلیزى
زاخۆ : 17پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 4پلەى سیلیزى
سۆران : 14پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19پلەى سیلیزى