ئەفسەرێكی سوپای عێراق دەكوژرێت

پۆڵەتیك پرێس:
ئەفسەرێكی سوپای عێراق كوژراو چەند سەربازێكی تریش برینداربوو، ئەوەش لەئەنجامی هێرشی چەكدارانی داعش لەناوچەیەكی باكووری عێراق.

چەكدارانی داعش ڕۆژی یەك شەممە هێرشیان كردە سەر یەكەكانی سوپای عێراق لەشارۆچكەی تەرمیەی باكووری بەغدا.

بەپێی میدیاكانی عێراق، لەئەنجامی ئەو هێرشە چەكدارییەدا ئەفسەرێكی سوپای عێراق كوژراوەو ژمارەیەك سەربازی سوپاش بریندار بوون .

هەر بەپێی میدیاكانی عێراق، ئەو هێرشە دوای چەند ڕۆژێك لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانی سوپای عێراق دێت، كە لە هەمان ناوچە ئەنجامیاندا.
\

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا