پێنج ڕێگا بۆ ڕزگاربوون لە سووتانی گەدە

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕی بواری خۆراک ئەلبینا کۆمیسارۆڤا چەند ڕێنماییەکی خستەڕوو بۆ ڕزگاربوون لە سووتانی گەدە، کە هۆکارە بۆ ئازارێکی زۆری گەدە.

سیستمی خۆراکی وەک هەمیشە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی گەدە هەیە پەیڕەوکردنی هەندێک یاسا وادەکات لە کێشەکانی گەدە بەتایبەتی سووتانی گەدە ڕزگارتبێت ئەوانیش:

-خواردنی ژەمی سووک
-نەخواردنەوەی شلەمەنیەکان لەکاتی نان خواردندا
-دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کهولیەکان
-دوورکەوتنەوە لەخواردن سێ بۆ چوار کاتژمێر پێش نوستن
-دوورکەوتنەوە لەو خواردنانەی هۆکارن بۆ سووتانی گەدە وەک قاوە، شوکولاتە، نەعنا، تەماتە، خواردنە تون و چەورەکان

جەختی لەوەشکردەوە:”پێویست ناکان سیستمی خواردنی کوڵاو بە بوغار پەیڕەوبکرێت، چونکە ئەو بۆچونە ڕاست نییە و سووتانی گەدە کەمناکاتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا