سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی نیسک بۆ تەندروستی جەستە

پۆڵەتیک پرێس

نیسک خواردنێکی تەندروستی دەوڵەمەند بە پڕۆتینە، یارمەتی دروستبوونی ماسولکە، ئێسک و پێست دەدات و پارێزگارییان لێدەکات، پڕۆتینیش کۆنتڕۆڵی خواستی خواردن دەکات و یارمەتی دابەزینی کێش دەدات، بەپێی ماڵپەڕی”Webmd”.

نیسک چەندین جۆری جیاوازی هەیە، بەگشتی هەموویان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە، نیسک گلۆتینی تێدایە بۆیە بەباشترین بژاردە دادەنرێت بۆ ئەو کەسانەی کێشەی کرداری هەرسیان هەیە، هەروەها سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینە بۆ ئەو کەسانەی سیستمی خۆراکی ڕووەکی پەیڕەودەکەن.

شوربة العدس على الطريقة الأصلية

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی نیسک بۆ تەندروستی جەستە:

-توێژینەوەکان دەریانخستووە خواردنی نیسک بەشێوەیەکی ڕێکخراو مەترسی توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە، قەڵەوی، دڵ و شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، چونکە تایبەتمەندی دژەئۆکسانی هەیە.

-یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن و کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات، ئەمەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

-بەرگری جەستە بەهێزدەکات و وزەیەکی زۆر بەجەستە دەبەخشێت بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی ڕۆژانە.

-نیسک دەوڵەمەندە بە جۆرە ڕیشاڵێک کە یارمەتی کرداری هەرس و کارکردنی بەکتریا سوودبەخشەکانی ڕیخۆڵە دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا