پۆڵەتیک پرێس
ئاسن یەکێکە لە گرنگترین کانزاکان کە جەستە پێویستی پێیەتی، بەشێکی سەرەکی هیمۆگڵۆبینە کە ئۆکسجین لە سییەکانەوە دەگوازێتەوە بۆ ئەندامەکانی جەستە.
ئاسن بەرپرسە لە هەڵگرتنی ئۆکسجین و گەشەی مێشکێکی تەندروست بۆ منداڵ، کەمی ئەم کانزایە دەبێتە هۆی هەستکردن بە ماندوێتی و توشبوون بە کەمخوێنی، لەڕێگەی ئەم خواردنانەوە دەتوانرێت چارەسەر بکرێت:
-سپێناخ
کالۆری کەمە و دەوڵەمەندە بە ئاسن و ڤیتامین سی، تایبەتمەندی دژەئۆکسانی هەیە ڕێگری لە هەوکردنەکانی جەستە دەکات.
-پاقلەمەنیەکان
پاقلەمەنیەکانی وەک پاقلە، نیسک، نۆک و ئەوانی دیکە سەرچاوەیەکی سەرەکی کانزاکانن بەتایبەتی ئاسن، هەروەها دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان یارمەتی دابەزینی کێش دەدەن، چونکە هەستی تێربوون بۆماوەیەکی درێژ زیاددەکەن.
-ماسی
لەگەڵ ئەوەی دەوڵەمەندە بە ئاسن ڕێژەیەکی زۆر ئۆمێگا3ی تێدایە.
-بڕۆکلی
ئەم سەوزەواتە دەوڵەمەندە بە ئاسن، ڤیتامین سی، ترشی فۆلیک و ڕیشاڵەکان.