پۆڵەتیک پرێس
ئەو کەسانەی بەدەست بەرزی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنن، پێویستە گۆڕانکاری لە سیستمی خۆراکیاندا بکەن و هەندێک لەخواردنەکان لەوکاتەدا نابێت بخورێن بەپێی ماڵپەڕی”thesun”.
لەکاتی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێندا نابێت ئەم خواردنانە بخورێن:
-خوێ
خوێ وادەکات جەستە ڕێژەیەکی زۆر ئاو هەڵبگرێت، ئەگەر ڕێژەیەکی زۆر ئاوت خواردەوە ئەوا ئاوی زیادەی خوێن پەستان دەخاتە سەر دیواری خوێنبەرەکان و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
-شەکر و خواردنەوە شیرینەکان
زیادەڕەویکردن تێیاندا هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
-کاربۆهیدراتە پاڵاوتەکان
ئەو بەرهەمانەی لە ئاردی سپی دروستدەکرێن وەک نانی سپی، مەعکەرۆنی و هەویری پیتزا بەخێرای دەگۆڕێن بۆ شەکرە سادەکان لەخوێندا و دەبنە هۆی زیادبوونی کێش و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
-گۆشتی سوور
ئەو کەسانەی کێشەی بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە دەبێت بە وریاییەوە بیخۆن بەڕێژەیەکی کەم، چونکە هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی.
-خواردنە لەقتونراوەکان
خواردنە ئامادەکراوە لەقتونراوەکان خوێ، شەکر، کاربۆهیدرات و ماددەی زیانبەخشیان تێدایە کە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
-شۆربا ئامادەکراوەکان
بەشێوەیەکی گشتی بۆ پارێزگاریکردن لە تامەکەی خوێ یان شەکری تێدەکرێت بۆیە باشتر وایە لەوکاتەدا نەخورێت.