پۆڵەتیک پرێس
شوکولاتەی ڕەش بەشێوەیەکی زۆر لە تەواوی جیهاندا باوە و لەلایەن گەورە و بچووکەوە خواستێکی زۆری لەسەرە، ڕێژەیەکی زۆری لە کاکاو پێکهاتووە و %45بۆ %69 کانزای ئاسنی تێدایە ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان دەکات.
شوکولاتەی ڕەش سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی دژەئۆکسانەکانە مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارەخوێنەکان کەمدەکاتەوە، یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی ئەنسۆلین لەخوێندا دەدات، ڕێگری لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و کەمخوێنی دەکات.
ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە، بەڵام پێویستە زیادەڕەوی لە خواردنیدا نەکرێت بۆئەوەی زیانی تەندروستی لێنەکەوێتەوە.