پۆڵەتیک پرێس
لەوەرزی زستاندا و گۆڕانکاری کەش و هەوا بەراورد بە ساڵانی دیکە توشبوون بە پەتای وەرزی و نەخۆشیەکان زیاترە، بۆیە جەستە پێویستی بە وزەیەکی زیاتر هەیە، لە وەرزی زستاندا کۆمەڵێک خواردن وزە بە لەش دەبەخشن و گەرمی دەکەنەوە.
پێنج خواردن لەزستاندا وزە بە لەش دەبەخشن:
-پەتاتە
لەگەڵ ئەوەی پەتاتە ڕێژەیەکی زۆر شەکری سروشتی تێدایە، بەڵام سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ڕیشاڵەکان، ڤیتامین ئەی و کانزای پۆتاسیۆمە، بەرگری لەش بەهێز دەکات، هەوکردنەکان کەمدەکاتەوە و وزە بە لەش دەبەخشێت.
-شێلم
یەکێکە لەو سەوزەواتە زستانانەی دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان، ڕێژەیەکەی زۆر ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە، ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕێگریکردنی توشبوون بە شێرپەنجە هەیە، یارمەتی تەندروستی دڵ، دەمارەخوێنەکان و ئێسکەکان دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوەیەکی وزەیە.
-خورما
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکیەکانی وزە، یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی کێش و گەرمبونەوەی جەستە دەدات.
-چەرەساتەکان
دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، ترشە چەورییەکان و کانزاکان، وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشن.
-ماسی
ماسییەکان سوودێکی تەندروستی زۆریان هەیە بەتایبەتی ماسییە چەورەکانی وەک سەلەمون و تونە دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا3، زۆر پێویستە لە وەرزی زستاندا بخورێن، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین دیان تێدایە کە جەستە پێویستی پێیەتی.