پۆڵەتیک پرێس
لیمۆ بەیەکێک لە چارەسەرە سروشتییەکان بۆ کێشە تەندروستییەکانی جەستە و هەندێک لە کێشەکانی پێست دادەنرێت، بەڵام پزیشکەکان هۆشداری دەدەن دەربارەی بەکارهێنانی لیمۆ، چونکە لەوانەیە زیانی تەندروستی زۆری لێبکەوێتەوە.
بەکارهێنانی لیمۆ بۆ پێست لەوانەیە چەندین زیانی لێبکەوێتەوە، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی پێستیان هەستیارە، زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی لیمۆ بۆ پێست بەڕێگایەکی هەڵە دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی پێست و سووربوونەوەی بەهۆی جیاوازی لەڕێژەی ترشی لیمۆ و پێستدا.
لەوانەیە ببێتە هۆی سووتانی پێست، دروستبوونی پەڵەی ڕەش و تێکچوونی ڕەنگی پێست، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک جار لەوانەیە ببێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکانی پێست، بۆیە پێویستە بەبێ ڕێنمایی پزیشک بەکارنەهێنرێت.