شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كۆبوونەوەی خۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا شاندی دانووستانكاری هەرێم جارێكی دیكە سەردانی بەغدا بكاتەوە.

رۆژی چوارشەممە، 7_12_2022 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبووەوە، بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە، بریتی بوو لە خستنەڕووی ئەنجامی سەردانی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و كۆبوونەوەكانی شاندەكە لەگەڵ شاندی حكومەتی فیداڵی سەبارەت بە دۆسییەكانی (بەشە بودجەی هەرێم، نەوت و گاز ، گومرگ ودەروازە سنوورییەكان ، دیوانی چاودێری دارایی ) كە لە لایەن دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان و ئەندامانی دیكەی شاندی حكومەت خرایەڕوو.

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا شاندی هەرێمی كوردستان بۆ درێژەدان بە گفتوگۆ و دانوستان لە ڕۆژانی داهاتوودا، سەردانی بەغدا بكاتەوە و لیژنە لاوەكییەكانی هاوبەشی هەردوولا دەست بە كۆبوونەوەكانیان بكەن، بە ئاراستەی گەیشتن بە چارەسەری هاوبەش لەسەر بنەمای ئەو نەخشە ڕێگایەی لە كۆبوونەوەكە پەسەندكرا، لە هەمانكاتدا لیژنەیەكی وەزاریی قانونی لە ناو ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپێردرا بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و كەسانی پسپۆڕ و شارەزا، ئامادەسازیی پێویست بكەن بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕگانەی مینهاجی وەزاریی كە تایبەتن بە گەڵاڵەكردنی چەند پڕۆژە یاسایەك، لەوانە پڕۆژەیاساكانی (ئەنجومەنی فیدڕاڵیی، دادگای باڵای فیدڕاڵیی، نەوت وگاز) كە هاوئاهەنگی لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان و فراكسیۆنە كوردستانیەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت بۆ ئەم مەبەستە و بەڵگەنامە و زانیاریی پێویستیان لەگەڵ هاوبەش بكرێت لە پێناوی چەسپاندن و بەرجەستەكردنی ماف و دەسەڵات وشایستەكانی هەرێمی كوردستان وەك ئەركێكی نیشتیمانیی هەمووان.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەیدا، ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لە بڕیاری حكومەتی فیدڕاڵی بۆ سەرلەنوێ پێكهینانەوەی لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستووری عێراق دەكات كە بەشێكە لە مینهاجی وەزاری كابینەی نوێی حكومەتی فیدراڵی، داواش دەكات بودجەی پێویست بۆ ئەم لیژنەیە تەرخان بكرێت و پێداویستییەكانی دیكەی دابین بكرێت بۆ لابردنی ئەو لەمپەر وئاستەنگانەی لەبەردەم جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستووردا هەن.

لە بڕگەی سێیەمی كۆبوونەوەكەدا، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ، سەرنج و تێبینییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی لەسەر ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو لە عێراق خستەڕوو كە بە پێچەوانەی دەستووری عێراق ئامادەكراوە و وەك دەسەڵاتێكی ڕەهای فیدراڵی دەقەكانی پڕۆژەكە داڕێژراون، لە كاتێكدا بەگوێرەی ماددەی ( 114 /حەوتەم) لە دەستووری عێراق، بابەتی داڕشتنی سیاسەتی سەرچاوەكانی ئاو لە دەسەڵاتە هاوبەشەكانە و بەپێی ماددەی( 115) دەستوور، لە كاتی هەبوونی ناكۆكی، پێشەنگیی بۆ یاسای هەرێمەكانە .

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، هەروەها ئاماژەی بە بابەتی جێبەجێكردنی پڕۆژەی بەنداوەكان لە هەرێم و نۆژەنكردنەوەیان و بەدەستهێنانی بودجە بۆ ئەم پڕۆژانە لە چوارچێوەی بودجەی سیادیی عێراق كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا