وەزارەتی کۆچبەرانی عێراق هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم ئاوارەکان دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی عەباس، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران رایگەیاند، هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی ئەو بەشە ئاوارەیەی کە ماوە بنێرنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

عەلی عەباس ئاماژەی بەوەکرد، پلانێکی نیشتیمانی هەیە کە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دایناوە و لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند کراوە، ئامانج لێی جێبەجێکردنی بەرنامەی هەماهەنگییە لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان و سندوقی ئاوەدانکردنەوە.

هاوکات عەلی عەباس رایگەیاند، هەرچەندە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بەهاوکاری لەگەڵ رێکخراوەکان زیاتر لە چوار هەزار و سەد خانووی نۆژەنکردووەتەوە، بەڵام هێشتا پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەوڵ بدات بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنانەی کە ماون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەشێکی زۆر لە ئاوارەکان ترسیان لە گەڕانەوە هەیە بەهۆی بەردەوامی توندوتیژی لەناوچەکانیان و بونیادنەنانەوەی ماڵە روخاوەکانیان و نەبوونی خزمەتگوزاری سەرەکی وەک کارەبا و ئاو و چاودێری تەندروستیی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا