سەركردەیەكی داعش لەكەركوك كوژرا

پۆڵەتیك پرێس:
لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی بەناوی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارییەكانی عێراق رایگەیاند، چەند چەكدارێكی داعش لەسنووری پارێزگای كەركوك كوژراون.

لیوا یەحیا رەسوڵ رۆژی شەممە 30ی كانوونی دووەم راشیگەیاند، ئەو چەكدارانەی داعش، كە یەكێكیان سەركردە بووە، لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكی هێزە عێراقییەكان لەناوچەكانی داقووقی باشووری كەركوك كوژراون.

ئەو هێزە عێراقییەی ئۆپەراسیۆنەكەیان ئەنجامداوە، سەر بە فیرقەی مودەرەعەی سوپای عێراق بوون، كە لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكەیان، توانیویانە چەند پێگەیەكی داعش وێران بكەن.

ئۆپەراسیۆنەكە لەكاتێكدایە، كە چەكدارانی داعش ماوەیەكە لەچەند ناوچەیەكی عێراق دەستیان بەجموجوڵی سەربازی كردووەتەوە.

هاوكات فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار لیوا روكن ناسر غەنام رایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنێكیان لەناوچەی فەیزەی غەزلان ئەنجامداوە چەند چەكدارێكی داعشیان كوشتووە.

غەنام ئەوەشی راگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەكە بەردەوام دەبێت‌و ناوچە بیابانییەكانی رۆژئاوای تەنباریش دەگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا