گەریلا كوژرانی پێنج سەربازی دیكەی توركیا رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاكییەكانی گەریلاكانی هەپەگە و یەژاستار، پێنج سەربازی سوپای توركیا كوژراون و سوپای توركیاش دوو جار بە چەكی كیمیایی ناوچەكانی بەرخۆدانی بۆردوومان كردووە.

رۆژی سێ شەممە، 8/11/2022 ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماری دوێنێی چالاكییەكانی گەریلا و هەروەها هێرشەكانی سوپای توركای بۆ سەر ناوچەكانی بەرخۆدان بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگەدا هاتووە، لە ئەنجامی چالاكییەكانی دوێنێی هێزەكانمان لە ناوچەی زاپ، پێنج سەرباز كوژراون.

لە بەشێكی تری ڕاگەیەنراوەكە دا هاتووە، سوپای توركیا لە ناوچەی بەرخۆدانی سیدا دوو جار بە چەكی كیمیایی سەنگەرەكانی شەڕی شەهید فەلاتی بۆردوومان كردووە، چوار جار بە فڕۆكەی جەنگی، دەیان جار بە كاتیۆشا و تانك ناوچەكانی بەرخۆدانی بۆردوومان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا