پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان، بەبێ ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە و چەند بڕگه و بابەتێك تاوتوێ دەکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، “بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت به خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ”.
هاوکات، بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كە، تایبه‌ت ده‌بێت به خستنه‌ڕووی بابه‌تی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
دەشڵێت، لە بڕگه‌ی سێیه‌مدا سه‌رنج و تێبینییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی یاسای وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حکومەتی فیدراڵ دەخرێتەڕوو كه بە پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراق ئاماده كراوه.