وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان: تا ئێستا زیاتر لە 156 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوت سوودمەند بوون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان تا ڕۆژی چواری كانوونی یەكەم، 31,207,800 لیتر نەوتی سپی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان دابەش كردووە.

بە پێی دوایین ئاماری وەبەرهێنانی كانزایی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، تا ئێستا 156,539 خێزان سوودمەند بوون و پرۆسەكەش بەردەوامە.

تا ئێستا بڕی 31,903,164 لیتر نەوتی سپی لە كۆمپانیاكانی راسپێردراو وەرگیراوە و بەشی هەرە زۆری ئەم بڕە بەم شێوەی خوارەوە دابەش كراوە و ئەوەندە خێزانیش سوودمەند بوون:

– لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە 12,213,800لیتر دابەش كراوە و 61,069 خێزان سوودمەند بوون.

– لە سنووری پارێزگای دهۆك 10,639,600 لیتر دابەش كراوە و 53,198 خێزان سوودمەند بوون.

– لە سنووری پارێزگای هەولێر 8,454,400 لیتر دابەش كراوە و 42,272 خێزان سوودمەند بوون.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە 20 ی مانگی تشرینی یەكەمی رابردوو دەستی بە دابەشكردنی نەوتی سپی كرد و بۆ دابەشكردنی نەوتەكەشی، هەرێمی كوردستانی بەسەر سێ ناوچە دابەشكردووە.

ناوچە شاخاوییەكان 320 هەزار خێزان.

ناوچەكانی دەورووبەر 340 تا345 هەزار خێزان.

سەنتەری شارەكان 625 هەزار خێزان، بە گشتی دەكاتە 1,257.000 خێزان.

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 70 ملیار دینار بۆ كڕینی نەوتی سپی تەرخان كردووە و بە شێوەی تەندەر 320 هەزار بەرمیل بە نرخی 284 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێك دابین كردووە.

پاڵپشتیی حكوومەت بۆ هەر بەرمیلێك دەگاتە 65% و هاووڵاتیان تەنیا لە 35% نرخەكەی دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا