شارەوانیی سلێمانی زیادەرۆییەكانی فولكەی شاری سپی لابرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی شارەوانی هەڵمەتێكیان لە فولكەی شاری سپی بۆلابردنی زیادەڕەوییەكانی ئەوشەقامە ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەندراوەكەی شارەوانیی سلێمانی، بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی شارەوانیی سلێمانی لەرۆژانی پشوو بەردەوامن لەكارەكانیان بەمەبەستی پاراستنی موڵكی گشتی و رێگریكردن لە زیادەڕەویی بۆ سەرموڵكی گشتی.

باسی لەوەشكردووە، تیمەكان ئەمڕۆ هەڵمەتێكیان ئەنجامدا لە فولكە شاری سپی بۆلابردنی زیادەڕەوییەكانی ئەو شەقامە كە فرۆشیاران شەقام و شۆستەكانیان داگیركردبوو بۆبەرژەوندیی خۆیان و مافی هاوڵاتییانیان پێشێل كردبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا