پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارێكی نوێ كۆببێتەوە، بەوەش كۆتایی بەو قەیرانە سیاسییە دێت یەك ساڵە رووبەڕووی پرۆسەی سیاسیی وڵات بووەتەوە.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندبوو، كۆبوونەوەكە سەعات 11ی بەیانی دەستپێدەكات و تەنها یەك بڕگە لە خۆدەگرێت كە بریتییە لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی عێراق، زیاتر لە 30 كاندیدیش بۆ ئەو پۆستە خۆیان كاندید كردووە.

رێژەی یاسایی دانیشتنەكەش كاتێك تەواوە، یەك لەسەر سێی پەرلەمانتاران واتە 220 پەرلەمانتار لە كۆی 329 پەرلەمانتار ئامادەبن.

بەپێی دەستوری عێراق كە ساڵی 2005 پەسەند كراوە، سەرۆك كۆماری عێراق هیچ دەسەڵاتێكی جێبەجێكاری نییە و ئەركی تەشریفی پێسپێردراوە، وەك واژۆكردنی مەراسیمی كۆماری و پێشكەش كردنی پێشنیازە یاسا و نوێنەرایەتی كردنی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، ئەمە سەرباری راسپاردنی كاندیدی گەورەترین كوتلە لە پەرلەمان بۆ پێكهێنانی حكومەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا