بافڵ جەلال تاڵەبانی: حكومەت جیاوازی زۆر لە نێوان هەولێر و سلێمانی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەدیدارێكدا لەگەڵ پێگەی Iraq oil export رایگەیاند: مەگەر بەسەر لاشەی مندا بهێڵم حكومەت غاز هەناردە بكات بەمشێوەیە و وەكو نەوت ئیدارە بكرێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە درێژەی قسەكانیدا لەگەڵ پێگەی Iraq oil export رایگەیاند: حكومەتەكەی مەسرور بارزانی زۆر جیاوازە لە حكومەتەكانی دیكە، ئەم حكومەتە زۆر بە سیاسی كراوە.

وتیشی: جیاوازییەكی زۆر دەكرێت لەنێوان هەولێر و سلێمانی، لە پرۆژە و خزمەتگوزاری و موچە و پارەی دەرمان و پێشمەرگە و كۆمپانیاكان، ئەوەی ئێمە تێیداین لە ڕاستیدا دوو ئیدارەییە.

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەوەی خستەڕوو، پێم وایە ئیتر كات نەماوە بۆ ڕیفۆرم، پرۆژە، چاكسازی، حكومەت چوار ساڵی خۆی تێپەڕاند و ئەوەی هەیە ئێستا حكومەتی كار بەڕێكەرە.

ئاشكراشیكرد، وا دەردەكەوێت كە دیوارێك لەنێوان ئێمە و سەرۆكوەزیران هەبێت، دەمانەوێت وەزیرێك بگۆڕین نایكەن، بەڕێوبەرێك بگۆڕین نایكەن، وەزیرێك دەستلەكاردەكێشێتەوە نایكەن، زۆر زۆر قورس بووە.

روونیشیكردەوە، ئەو دەروازەی نێوان هەرێم و سوریا كەس هیچ دەربارەی نازانێت و نازانین چی دێت و چی دەڕوات. جگە لەوە پاڵاوگەش هەیە داهاتی دیار نییە وەك عەین زالە، بەردەوام ئیشی تیادەكرێت و نازانین بۆ كوێ دەڕوات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا