پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌گوێره‌ی ڕاپرسییه‌ك دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگده‌رانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) دژی داخستنی حزبه‌كه‌یانن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه.
به‌گوێره‌ی ڕاپرسییه‌كی ناوه‌ندی توێژینه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان له دیاربه‌كر، نزیكه‌ی 71.8%ی خه‌ڵكی شاره كوردییه‌كانی توركیا كه ده‌نگده‌ری هه‌ده‌په بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین حزبه‌كه‌یان دابخرێت و دژی داواكارییه‌كه‌ی دادگان بۆ داخستنی هه‌ده‌په.
كوردانی توركیا بڕیاری داخستنی هه‌ده‌په و لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی په‌رله‌مانتاری له عومه‌ر فاروق، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په به “كوده‌تا به‌سه‌ر ئیراده‌ی سیاسی” له‌توركیا ناوده‌به‌ن.
میدحه‌ت سانجار، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له‌میانی لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند، “ده‌سه‌ڵاتداران ناتوانن بڕیاری داخستنی هه‌ده‌په جێبه‌جێبكه‌ن، چونكه ده‌سه‌ڵات نزیكده‌كاته‌وه له كۆتاییهاتنی خۆی”.
بڕیاره كۆتایی ئه‌م مانگه دادگای ده‌ستووری توركیا له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی داواكاری گشتی ئه‌و وڵاته بۆ داخستنی هه‌ده‌په كۆببێته‌وه و بڕیاری خۆی بدات.