پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مامەڵەکارێکی بازاڕی دراوی هەولێر بەهۆی دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو مامەڵەکارە ناوی مستەفا بۆڵییە و نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوی لە هەولێر هەبووە.
هەرچەندە هێشتا بە تەواوەتی هۆکاری خۆکوشتنەکەی نازانرێت، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان، لەماوەی ڕابردوودا بڕێکی زۆر تمەنی ئێرانیان کڕیوە و لە ئێستادا کە بەهاکەی بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابەزیوە، پێدەچێت زیانێکی زۆریان کردبێت.