پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەفسەرانی فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لەگەرمیان داوا دەكەن ئاسانکاریان بۆ بکرێت لە پێدانی یەکەی نیشتەجێبوون و هاندانی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی تری نیشتەجێ بوون بۆ کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ئیدارەی گەرمیان، ئەفسەرانی فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لەگەرمیان لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان كۆبوونەوەتەوەو داوایانكردووە لەپێدانی یەكەی نیشتەجێبون ئاسانكاریان بۆبكرێت.
لەراگەیەندراوەكەدا ئەوەشهاتووە: جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پشتیوانی لە داواكارییەكەی ئەفسەرانی فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لەگەرمیان كردووە.
ئاماژە بەوەشدراوە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەڵێنیداوە لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی حکومەت کار بۆداواكارییەكانیان بكات لەچوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکانی تایبەت بەپێدانی یەكەی نیشتەجێبوون و هاوكات داواشی كردووە لە ئەفسەرانی فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لەگەرمیان خۆیان لیژنەی تایبەت بۆ بەدواداچونی داواكارییەكانیان پێكبهێنن