موقتەدا سەدر هەڵوێستی خۆی لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی هاوڕەگەزخوازی رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێبەری رەوتی سەدر داوا دەكات بە تووندوتیژی و كوشتن دژایەتیی دیاردەی (كۆمەڵگەی میم) نەكرێت كە مەبەست لێی هاوڕەگەزخواز و جووت رەگەز و ئەوانەن كە رەگەزی خۆیان گۆڕیوە.

رۆژی چوارشەممە 30_11_2022، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێكدا روونكردنەوە دەدات لەبارەی چۆنێتیی رووبەڕووبوونەوەی دیاردەی (كۆمەڵگەی میم) كە مەبەست لێی ئەو كەسانەن كە هاوڕەگەزخواز و جووت رەگەز و ئەوانەن كە رەگەزی خۆیان گۆڕیوە.

موقتەدا سەدر داوا لە پیاوان و ژنانی موسڵمان دەكات لە سەرانسەری جیهان یەكبگرن بۆ رووبەڕووبونەوەی (كۆمەڵگەی میم) بەبێ پەنابردن بۆ تووندوتیژی و كوشتن و هەڕەشە، لە رێگەی هۆشیاركردنەوە و رێگەی رەوشتی بە لۆژیك لە رێگەی وتە و كردەوە و بڵاوكراوە و تویتەكانیان لە ماڵەكانیاندا یان قوتابخانە و فەرمانگەكانیان و پێشاندانی تووڕەیی و بێزاربوونیان لە كردەوە و هەڵسوكەوتیان بەشێوەیەكی رێكخراو بۆ ئەوەی رێگری بكرێت لەوەی كە بە “بەدڕەوشتی”، ناوی بردووە.

موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەش داوە كە دەبێت ئەو دژایەتیكردنە ببێتە هۆی رێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەوەی بە “بەڵای خودایی” ناوی بردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا