بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی شۆڕش ئیسماعیل دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە30ی کانونی یەکەم، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بۆ کۆچی حەلاوە ئیسماعیل عەبدوڵا پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم کرد و ڕایگەیاند،” بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەم و هاوخەمتانم”.

دەقی پەیامەکە:

بەڕێز شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە

‎بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (حەلاو ئیسماعیل عەبدوڵا) خوشکی بەڕێزتانم پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەم و هاوخەمتانم.

‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی

‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا