سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران بارودۆخی عێراقیان تاوتوێكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لە كۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازیكرد لە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق.

رۆژی یەك شەممە 28_8_2022 بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق پێشوازی كرد لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دیدارێكدا باس لە پرسە گرنگەكانی پەیوەست بە بارودۆخی گشتی وڵات كرا، بەتایبەتی قەیرانی سیاسی و لێكەوتەكانی و جەختكرایەوە لەگرنگی پتەوكردنی دیالۆگی جددی لە پێناو دۆزینەوەی رێگە چارەی گونجاو بۆ كۆتایی هێنان بە كێشەكان بە رەچاوكردنی دۆخی ناهەمواری وڵات و داواكارییەكانی هاووڵاتیان.

ئەوەش دووپاتكرایەوە لە پێویستی بەهێزكردنی سازان و یەكهەڵوێستی ناوخۆیی و كاری هاوبەش لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان رووەو كۆتایی هێنان بەو قەیرانەی ئێستا بەرۆكی وڵاتی گرتووە و رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە سیاسی و ئابووری و داراییەكان و هێنانەئاراوەی بەركەوتەكان و پتەوكردنی ئاسایش و ئارامی و پاراستنی پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا