هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا بنکەیەکی دیکەیان چۆڵکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپرسی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لیوا سەعد، ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند بنکەی هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەم بەیانیە بنکەی عەین ئەسەدیان چۆڵ کردووە.

لیوا سەعد ئاماژەی بەوەدا، هەموو ئەو یەکانەی لە بنکەکە ماونەتەوە کۆمەڵێک ڕاوێژکارن بۆ هاوکاریکردن و پێدانی ئامۆژگاری لەوێن.

ڕوونیشی کردەوە، بۆ دڵنیابوونەوەی لە ڕۆیشتنی هێزەکەی بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار ڕاوێژکارێکی ئاسایشی نەتەوەیی و شاندێکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی سەردانی بنکەکەیان کردووە.

لیوا سەعد ڕوونیشی کردەوە، کە پێشتر چۆڵکردنی بنکەی هەریریان لە هێزە شەڕکەرەکان ڕاگەیاندووە، وتیشی ئەو ڕاوێژکارانەی ماون لە نێوان بنکەی عەین ئەسەد و بنکەی هەریر دابەش دەکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا