بەرشەلۆنە و یۆڤی دوو یاریزانی تر دەگۆڕنەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی توانییان بە سەركەوتوویی هەردوو یاریزان میرالیم بیانیچ و ئارسەر میلۆ لە نێوان بگۆڕنەوە هەردوو یانەكانی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و یۆڤنتۆس تۆرینۆی ئیتاڵی بە تەمان دوو یاریزانی تر بگۆڕنەوە.

پێگەی گۆۆڵ بڵاوی كردەوە هەردوو یانە گەورەكەی ئەوروپا پاش سەركەوتنی بۆندی گۆڕانكاری بیانیچ بە میلۆ لە ئێستادا خەریكی گۆڕانكارییەكی ترم ئەمەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كاتێك یانە كەتەلۆنییەكە داوای ماتیا دی چیلۆی لە یۆڤنتۆس كردووە و پرسیاری نرخی ئەو یاریزانەكەیان كردووە، بەڵام ئیدارەی خانمە پیرەكە داوای جۆنیۆ فیربۆیان كردووە لە بەرامبەردا بەم شێوەیەش ئەگەر هات و بەرشەلۆنە قاییل بوو ئەوا هەردوو یاریزانەكە دەگۆڕنەوە بە وێنەی ئەوەی لە پێشوودا لە نێوان بیانیچ و ئارسەر ڕووی دا.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا