لامپارد: دەزانین چۆن لە لیڤەر دەبەینەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت

لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی یارییەكانی هەفتەی 2 خولی پریمەرلیگدا ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو یانەی چێڵسی بلوزی لەندەنی لە سەر یاریگای سترامفۆرد بریدجی تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی لیڤەرپول ڕیدزی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولەكە دەكات لە لوتكەی لوتكەكانی خولەكە و هەفتەكەدا.

لە بارەی ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە فرانك لامپارد ڕاهێنەری یانە لەندەنییەكە ئاشكرای كرد: (ئێمە ڕێز لە لیڤەرپول دەگرین و دەزانین ئەوان یانەیەكی بەهێزن، بەڵام بیرشمان نەچێت توانیمان لە جامدا بردنەوەیان لە بەرامبەر تۆمار بكەین سەرەڕای ئەوەی وەرزی ڕابردوو لە هەردوو یارییەكەی وەرزدا چوون و گەڕانەوەش بەرامبەریان دۆڕاین، بەڵام لە هەردوو یارییەكەدا توانیمان ئاستی بەرزیان بەرامبەر تۆمار بكەن).

ئەو ڕاهێنەرە ئاشكراشی كرد: (ئەوان دوو هەفتە پێش ئێمە مەشق و ڕاهێنانیان دەست پێ‌ كردۆتەوە و ئامادەترن ئێمە كەمێك دواكەوتین لە ئامادەكاریدا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا كێبڕكێیەكی گەرم لە نێوانماندا دروست دەبێت من باوەڕیشم بە یاریزانانی یانەكەم هەیە كە دەتوانن بردنەوە پێشكەش بە هاندەرانمان بكەن).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا