هەموان یەكسان بوون ناپۆلی و ڕۆماش بردیانەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
سەرجەم یارییەكانی هەفتەی 7 ی كالچیۆی ئیتاڵیا بە كۆتا هاتن بە یەكسان بوونی نێوان میلان و هیلاس فیرۆنا پاش ئەوەی هەر ڕۆژەكە خۆی بە یەكسانی لە نێوان لاسیۆ و یۆڤی دەستی پێ‌ كرد و یۆڤی دۆن كریسیشی لە دەستچوو بە هۆی پێكانەوە دواتر ئەتەڵانتا و ئینتەریش ڕووبەڕوو بوونەوە ئەوانیش بە هەمان شێوە نەیان توانی بردنەوە بەرامبەر بە یەك تۆمار بكەن و بە یەكسانی یاریگایان بەجێهێشت.

پاش ئەو یارییانە هەردوو یانەكانی ڕۆما و ناپۆلی توانییان براوەی ئەمڕۆی خولەكە بن و سەرو 3 خاڵیان دەستەبەر كرد لە دوا یاری هەفتەكەشدا میلان پاش دۆڕانەكەی یۆرۆ لیگ گەڕایەوە بۆ نێو كێبڕكێی خولەكە یارییەكی ئاسانی هەبوو بەرامبەر فیرۆنا، بەڵام یارییەكە هێند قورس بوو لە ئیبرا و هاوڕێكانی بە پەلە پڕوزكێ‌ توانی گۆڵی یەكسان بوون بۆ یانەكەی تۆمار بكاتەوە دەنا تووشی دووەم دۆڕانی لە سەر یەك دەبوو لە یۆرۆ لیگ و لە كالچیۆشدا.

ئەنجامی یارییەكانی یەك شەممە
لاسیۆ 1 X یۆڤینتۆس 1
ئەتەڵانتا 1 X ئینتەر 1
تۆرینۆ 0 X كرۆتۆنی 0
جەنەوا 1 X ڕۆما 3
بۆلۆنیا 0 X ناپۆلی 1
میلان 2 X فیرۆنا 2

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا