کۆمان ؛ بۆ ئەم قۆناغە هەڵە قبوڵ ناکەم

لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە بۆ یاری یانەکەی بەرامبەر فیاڕیاڵ بۆی ڕیکخرابوو ڕۆناڵدکۆمان کۆمەڵێک پرس و بابەتی باسکرد .

سەرەتا کۆمان ووتی ئەم 7 یاریەی کەماوە پێویستە وەک 7 یاری کۆتایی سەیری بکەین نابێت هیچ یاریەک شکست بهێنین بەپێچەوانەوە پیرۆزبایی لە یانەکانی ڕکابەر بکەین ، سەبارەت بە ئاستی فیاڕیاڵ کۆمان ووتی ئەوان یانەیەکی بەهێزن و دەزانن چۆن یاری دەکەن دەیانەوێت وەک گەورەیەکی ئەوروپا خۆیان پیشان بدەن .

سەبارەت بەبوونی فشار لەسەر خۆیی و یاریزانەکانی کۆمان ووتی دڵنیابن هەست بەهیچ فشارێک ناکەین پێویستە تەنیا تەرکیز بخەینە سەر ئەو حەوت یاریەی ماومانە لە داهاتوودا ، من دڵنیام لە ئایندەی خۆم دەزانم وەرزی داهاتوش لێرەم .

لە کۆتایدا کۆمان ووتی بیرتان بێت هەموو تیپێک لەم قۆناغەدا بەسەختی ڕێ دەکات ئێمەش بەدەرنین لەو تیپانە ، لەسەر هەڕەشەکانی یەکێتی نێودەڵەوتی تۆپی پێدا کۆمان ووتی ئەوان کاری خۆیان دەکەن من لێرە ڕاهێنەرم هیچ پەیوەندیەکم نییە بەو بابەتانەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا