پۆچتینۆ بۆ شوێنی سۆڵشار

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕۆژ بە ڕۆژ هەواڵی نزیك بوونەوەی ماوریسۆ پۆچەتینۆی ئەرجەنتینی لە یانەی مانچستەر یونایتد زیاتر دەبێت و ماڵئاوایی كردنی ئۆلی گونار سۆڵشاری نەرویژیش گەرم تر دەبێت.

ڕۆژنامەكانی ئینگلتەرا بڵاویان كردەوە: ئین ودوارد سەرۆكی جێبەجێكاری یانەی مانچستەر یونایتد لە ئێستادا لە هەموو كات زیاتر ئامادەیە بە مەبەستی واژوو كردن لە سەر پەڕاوی دوورخستنەوەی سۆڵشار لە ئەركی ڕاهێنانی مانچستەر یونایتد بە تایبەت لە ئێستادا كە دەنگۆی نزیك بوونەوەی ماوریسیۆ پۆچەتینۆی ئەرجەنتینی ڕاهێنەری پێشووی یانەی تۆتنهام لە ئارادایە.

سۆڵشار لە نیوەی دووەمی وەرزی 2018 لە شوێنی جۆزێ‌ مۆرینهۆی پرتوگالی ڕاهێنەری پێشووی یانەكە ئەركەكەی بە شێوەیەكی كاتی گرتە ئەستۆ و توانی دۆخی شەیتانە سورەكان باش بكات و وەرزی ڕابردووش توانی پلەی 3 ی بەشداری كردن لە چامپیۆنس لیگ بگرێت، بەڵام لە پاڵەوانێتییەكان تا قۆناغی 8 دەیتوانی بڕوات سەرەتای ئەم وەرزەشی تووشی دوو دۆڕانی كەمەر بڕ بوو تایبەت دۆڕاندنی بەرامبەر بە كریستاڵ پاڵاس 1 – 3 و دواتریش بەرامبەر بە تۆتنهام تووشی دۆڕاندنێكی گەورە هات بە ئەنجامی 1 – 6 ئەمەش وای كرد ئیدی دەنگۆی دوورخستنەوەی ببێتە ڕاستی بە تایبەت لەم كاتەدا كە پۆچتینۆ ئامادەیی نیشان داوە ئەركی ڕاهێنانی یانەكە بگرێتە دەست.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا