ئەنفێڵد و سەرکەوتن ئاشت بوونەوە

لەدرێژەی یاریەکانی خوولی یانەپاڵەوانەکان و لەم یانەی یاریەکانی هاتندا یانەی لیفەرپوڵ لە نێو ئەنفێڵدا پێشوازی لە لایبزیک کرد .

بەو پیییەی یاریگای ئەنفێڵد ئەم دوایانە هیچ جۆرە ئەرزش و شکۆیەکی نەمابوو بۆ تیپە دژەکان بەڵام شەوی ڕابردوو وەک هەمیشە قسەیەکی جیاوازی کرد .

یانەی لیفەرپوڵ پشت ئەستور بە ئەنجامی یاری چوون کە تێدا دوو بە سفر سەرکەوتنی بەدەست هێنابوو پێشوازی لە یانەی لایبزیک کرد و هەمان سیناریۆی یاری چوونی دووبارە کردەوە بە دوو گۆڵی خاوێن میوانەکەی بەرو ئاڵمانیا ڕەوانەکردەوە

تایمی یەکەم لیفەر نەیتوانی سەردانی گۆڵی میوانەکەی بکات و ئەو تایمە بێ گۆڵ کۆتایی هات ، تایمی دووەم سەڵاح و مانێ لە ئاڵمانەکان هاتنە دەست و دووگۆڵی یەک لە دوایەکیان بەخشی لە بە ئەنفێڵد توانیان یانەکە بگەیەنە قۆناغی داهاتوو شکستیش بە یانەی میوان بهێنن لە هەمووی گرنگتر ئاشبوونەوەی ئەنفڵێدبوو بە سەرکەوتن پاش زنجیرەیەک شکستی یەک لە دوا یەک .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا