میسی و دی یۆنگ پشوون

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بڕیارە ئەمشەو سێ‌ شەممە لە چوارەم یاری دا لە قۆناغی پاڵاوتنی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی ببێتە میوانی یانەی دینامۆ كیێڤی ئۆكرانی.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی شەوی ڕابردوودا ڕۆناڵد كومانی هۆڵەندی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرای كرد كە بۆ یارییەكەی ئەمشەو پشوو بە هەردوو ئەستێرەی یانەكەی لیۆنێل میسی و فرانكی دی یۆنگ دەدات و یارییان پێ‌ ناكات ئەمڕۆش لیستی یاریزانانی بانگهێشت كراوی بەرشەلۆنە بڵاو كرایەوە و تیایدا ناوی میسی و دی یۆنگ نەبینرا، بەڵام چەند ناوێك بینران كە كومان دووری خست بوونەوە لە ڕابردوودا وەك ڕیكی پۆنگ و پینا و كۆنراد لەگەڵ كۆمەڵێك یاریزانی تر كە بە هیچ جۆرێك جێگەیان بۆ نەماوەتەوە لە نێو پێكهاتەكەی كومان دا.

بە هۆی پێكانی هەریەك لە جیرارد پیكێ‌ و سێرجیۆ بۆسكێس و سێرجی ڕۆبێرتۆ و ئۆمتێتی و ئەراوخۆ و ئەنسۆ فاتی كومان ژمارەیەك لەو ناوانەی بانگهێشت كردووە كە پێشتر دووری خست بوونەوە و ئەمشەو چانسی ئەوەیان پێ‌ دەدات تواناكانی خۆیان پێشكەش بكەنەوە پێكهاتەی یانەكەش لە هەریەك لە:
گۆڵچی/ شتیگن
بەرگری/ دێست، مینگوێزا، لینگلیت، ئالبا
نێوەند/ بیانیچ، ئەلینیا، كۆتینیۆ
هێرشبەران/ پیدری، گریزمان، دێمبلی

یاریزانانی یەدەگ/ براسوایت، ڕیكی پۆینگ، نیتۆ، ترینكاو، ماتیۆس، جۆنیۆر، پێنا، كۆنراد

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا