سوارێز بانگەشەی دێربی دەست پێکرد .

بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر ٦:١٥ خولەک بەکاتی کوردستان دێربی مەدرید بەڕیوەبچیت و تێدا ئەتلەتیکۆ مەدرید پێشوازی لەیانەی ڕیاڵ مەدرید بکات .

بۆ ئەو مەبەستەش سوارێزی کۆڵمبی هێرشبەری ئە . مەدرید پێش یاریەکە مەسجێکی تووندی ئاراستەی ڕیاڵ کرد و باسی تۆڵەکردنەوە دەکات ، سوارێز ڕاگەیاند هیچ یاریزانێک نییە ئاواتەخوازی ئەمجۆرە یاریانە نەبێت بەدڵنیاییەوە هەموو یاریزانێک حەز دەکات بە شیووەی بنەڕەتی یاری بکات بۆ ئەمجۆرە یاریانە .

سوارێز ئاماژەی بۆ ئەوە کرد قورسە بۆ هەر تیپێک بتوانێت بەردەوام یەک ئاست پێکەش بکات . لە لایەکی دیکەوە باسی ئەوەی کرد سوپاسی هاوکارەکانم دەکەم بۆ ئاستەی ئەم وەرزە پیشانیانداوە ؛ سەبارەت بە دێربی مەدرید سوارێز ووتی ئێمە یاری پێشوو لە بێرنابیۆ دۆراوین پێویستە ئەم یاریە هەموو هەوڵێک بدەین و سەرکەوتن بەدەست بهێنن بەسەر ریاڵدا و تۆڵەی خۆمان بکەینەوە .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا