لای بایرن شاڵكەش بەرشەلۆنەیە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
دەست پێكی وەرزی نوێی 2021/2020 ی خولی بۆندزلیگا تەنها یەك نزیكەی مانگێك بە دوای ئەنجامە مێژووییەكەی یانە باڤارییەكەدا بوو بەرامبەر بەرشەلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا كە توانی بە ئەنجامی 8 – 2 بردنەوە بە سەر یانە زەبەلاحەكەی كەتەلۆنیادا تۆمار بكات بە هەمان شێوە ئەمشەو هەینی لە دەستپێكی وەرزەكەدا یانەكەی هانزفلیك هەمان سیناریۆی دووبارە كردەوە بەرامبەر بە یانەی شاڵكە 04 ی شاهانەی ئەڵمانیا بە ئەنجامی 8 – 0 بردنەوەیەكی گەورەشی بەرامبەر بە ئەو یانەیەش تۆمار كرد.

شەمەندۆفێری خێرای بایرن ئەگەر وا بڕوات ئەم وەرزەش ناوازە دەبێت چ لە سەر ئاستی ئەڵمانیا و چ لە ئەوروپاشدا، چونكە تیپەكەی هانز بە وێنەیەك دەجوڵێت كەم یانە هەن بەو شێوازە مامەڵە لەگەڵ تۆپ بكەن و نماییشی هونەری بەرزی خۆیان بكەن.

لیستی یارییەكانی هەفتەی دەستپێكی خولەكە:

ئەنجامی تاكە یارییەكەی ئەمشەو هەینی

بایرن میونخ 8 X شاڵكە 0

یارییەكانی سبەی شەممە
شتوتگارت X فرایبۆرگ
بریمەن X هێرتت بەرلین
فرانكفۆرت X ئەرمینیا بیڵفێڵد
كۆڵن X هۆفنهایم
یۆنیۆن بەرلین X ئۆگسبۆرگ
دۆرتمۆند X گلادباغ

یارییەكانی ڕۆژی یەك شەممە
لایبزیج X ماینز 05
ڤۆڵڤزبۆرگ X لیڤەركوزن

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا