نیکۆلۆ کانتێ ئەو ناوەندسازەی ئەمساڵ وێردی سەر زوبانی تێگڕای هەوادارەکانی بوو بەهۆی ئەو ئاستە تایبەت و سەرنج ڕاکێشەی پێشکەشی کرد .
کانتێ ئەمساڵ توانی ڕۆڵێکی گەورە و کاریگەر ببینێ لەوەی یانەی ببێتە پاڵەوانی یانە پاڵەوانەکان و یانەکەشی لە تۆپ فۆڕ جێگیر کرد ، ئەوەی جێگەی سەرنجی زیاتر بوو بۆ کانتێ ئەوە بوو هەمیشە یەک ئاستی پیشاندەدا بێ ئەوەی بەرز و نزمی ببینرێ لە ئاستیدا .
لەو بارەییەوە ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانیا نهێنیەکی تایبەتی کانتێ بڵاوکردۆتەوە و بەپێی ڕاپۆرتی مارکا بێت ئەم نهێنییە هۆکاری ئەو ئاستە بەرزەییە کە کانتێ پێشانی دەدات ، مارکا دەڵێت کانتێ هەمیشە و بەردەوام زوو دەخەوێت بە جۆرێک ناهێڵێت بگاتە 11:30ی شەو بە ڕۆژیش زوو هەڵدەسێت ئەم هۆکاری بنەرەتی سەرکەوتنەکانی کانتێە .