پۆله‌تیك سپۆرت
ئه‌مرۆ له یاریگای دیگۆ مارادۆنا له خولی ئیتاڵی هه‌فته‌ی (22) یانه‌ی ناپۆلی میوانداری یانه‌ی یۆڤانتۆس ده‌كات، كه ئه‌م یارییه چه‌ند گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه.
یه‌ك له‌وانه ئه‌گه‌ر یانه‌ی ناپۆلی كه راهێنه‌ره‌كه‌ی جینارۆ گاتوسۆیه بدۆرێت، بێگومان به‌هۆی زنجیره شكسته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی دورده‌خرێته‌وه، تاراده‌یه‌ك ئیداری ناپۆلی ئه‌مه‌یان به راهێنه‌ره‌كه نا راسته‌وخۆ وتووه.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر یانه‌ی یۆڤانتۆس بیباته‌وه زیاتر ركابه‌ره‌كانی جێدێڵت و ته‌نیا ململانێنی یانه‌كانی ئه‌یسی میلان و ئه‌نته‌ر میلان ده‌كات و دوورنییه به ئاسانی له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتووه بچێته هاوشانیان، كه یه‌كه‌م و دووه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌یان گرتووه، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش واده‌كات ته‌نیا سێ یانه ركابه‌ری له‌سه‌ر نازناوی ئه‌مساڵی سكۆدیتۆ بكه‌ن، میلان و ئه‌نته‌ر و یوڤی.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه یانه‌ی ناپۆلی به‌رابه‌رایه‌تی گاتوسۆ حه‌وت شكست و چوار یه‌كسان بوون (12) بردنه‌وه‌ی هه‌یه.
/هه‌وراز كاوه