سودانی بەفەرمی بانگهێشتی ئێران دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران بەفەرمی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشتی وڵاتەکەی دەکات.

لەوبارەیەوە نوسینگەی سودانی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ شەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق پیشوازی لە محەمەد کازم ئالسادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق کردووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەیەکدا باڵیۆزی ئێران بانگهێشتنامەی فەرمی سەرۆکی وڵاتەکەی گەیاندووە بە سودانی تا سەردانی ئێران بکات، هاوکات هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئێران کردووە.

جێی ئاماژەیە، ئەمە دەبێتە یەکەم سەردانی محەمەد شیاع سودانی بۆ ئێران لەدوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا