یەكێكی دیكە لە چالاكوانە سزا دراوەكان ئازاد كرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی دووشەممە 3_4_2023 یەكێكی دیكە لە چالاكوانە سزادراوەكان ئازاد كرا كە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ زیندانی كردن سزادرا بوو.

بەشدار حەسەن پارێزەری دەستگیركراوانی بادینان ڕایگەیاند: چالاكوانی دەڤەری سۆران هێرش نەجیم، دوای ئەوەی لەلایەن دادگای تاوانەكانی دووی هەولێرەوە بە تۆمەتی تێكدانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ و چوار مانگ زیندانی كردن سزادرا ئەمرۆ ئازاد كرا.

وتیشی، ئەو چالاكوانە بە پێی مادەی یەك لە یاسای ژمارە (21)ی ساڵی 2003 ی پەرلەمانی كورستان، بۆ ماوەی دوو ساڵ و چوار مانگ زیندانی كردن سزادرا بوو ئەمڕۆ ئازادكرا و پاش ئازادكردنیشی گەڕایەوە ناو خێزانەكەی و بە كەس وكاری شاد بوویەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا