سوپای عێراق هێرشی بۆسەر داعش دەستپێكرد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایدەگەیەنێت “لەباشوری شاری كەركوك دەستمان بەهێرشێك بۆسەر داعش كرد، لەئەنجامدا چەكدارێكی داعش كوژرا”.

لەراگەیەندراوێكدا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند “ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئاب، لەئەنجامی هێرشێكی هێزەكانمان بۆسەر داعش لە باشوری شاری کەرکوک بە دووری ٢٥٠ کیلۆمەتر لە باکوری بەغداد توانرا چەكدارێكی داعش بكوژین كە پیلانی هێرشكردنە سەر فەوجی سێی داوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ سوپای عێراق و چەكدارانی داعش لە رۆژئاوای شاری كەركوك هێرشیكردووتە سەر هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و لەئەنجامدا دوو پۆلیس كوژران و دوو پۆلیسی دیكەش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا