ئەردۆغان دوایین ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیا ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆماری توركیا لەبارەی دوایین ئاماری گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكەوە رایگەیاند، تاوەكو ئێستا 21 هەزار و 43 كەس گیانیان لەدەستداوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغا، سەرۆك كۆماری توركیا لە ئامەدی باكووری كوردستانەوە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەكەی باكووری كوردستان و توركیا تاوەكو ئێستا 21 هەزار و 43 كەس گیانیان لەدەستداوە و 80 هەزار و 97 كەسیش بریندار بوون.

سەرۆك كۆماری توركیا راشیگەیاند، هیچ كەسێك لەژێر داروپەردووی باڵەخانەكاندا بەجێناهێڵن و هەموو دامەزراوەكانی توركیا كار بۆ رزگاركردنیان دەكەن.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، 6_2_2023، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.8 پلە بە پێوەری رێختەر، هەر یەكە لە پارێزگاكانی دیاربەكر، مەڕەش، ئادیامان (سەمەسور)، دیلۆك، روحا، مەلەتییا و كێلیس لە باكووری كوردستان و پارێزگاكانی هاتای، ئادانە، ئوسمانییە و ئەسكەندرۆن لە توركیا هەژاند. چەقی بوومەلەرزەكە پارێزگای مەڕەشی باكووری كوردستان بوو، هەر بۆیە ژمارەی زۆرینەی قوربانیانی بوومەلەرزەكە لەو پارێزگایە تۆماركراون. دوای ئەو بوومەلەرزە چەندین پاشلەرزەی دیكەی بەهێز بە پلەكانی 5.8، 6.2 و 6.4 چەندین پارێزگای ئەو وڵاتە هەژاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا