‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەزیری بەرگری عێراق تاوتوێی پێشهاتە ئەمنییەكان دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا لەگەڵ سابت محەمەد سەعید عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق كۆبووەوە.

‏‎لە دیدارێكدا دوایین پێشهاتە سەربازی و ئەمنییەكان و رێوشوێنەكانی ریشەكێشكردنی پاشماوەكانی داعش تاوتوێكران و جەخت لە هاریكاری و هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق كرایەوە بەتایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی تێدایە لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەكە.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و هەماهەنگی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق كرد و وتی، دۆخی ئەمنی عێراق وادەخوازێت هەموومان هاوكار و هەماهەنگ بین لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی وڵات و هاوڵاتیانمان.

‏هەر لە كۆبوونەوەكەدا چەند پرۆژەیەكی هاوبەش لەپێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكان و زیاتركردنی كردە سەربازییەكان گەڵاڵەكران و هەردوولا هاوڕابوون كە پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەبێت كاری لەپێشینە بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا