داوا دەكرێت بەشەخۆراكی مانگانە بە پارە بە هاوڵاتییان بدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق داوادەكات گۆڕانكاری بەسەر دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانەدا بهێندرێت و بەشێوەی پارە بە هاوڵاتییان بدرێت.

رۆژی شەممە11_6_2022، سەڵاح زەینی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: پێویستە بۆ رێگریكردن لە بەهەدەردان و ساختەكاری لە پڕۆسەی دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاوڵاتییان لە تەواوی پارێزگاكانی عێراق پێویستە خۆراكەكە بخەمڵێندرێت بە پارە و بەهاوڵاتییان بدرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە: باشترین رێگاش بۆ دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە دروستكردنی كارتی ئەلیكترۆنییە بۆ هاوڵاتییان و دانانی پارەكەیە لە كاتی خۆیدا لەو هەژمارە بانكیەدا كە بتواندرێت راستەوخۆ سوودی لێببیندرێت.

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت لە ئێستادا نرخی بەشێكی زۆری كاڵا خۆراكییەكان لە عێراقدا بەرزبوونەوتەوە و لەماوەكانی رابردوشدا گەندەڵی لە شێوازی دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانە لە چەند پاریزگایەك لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە ئاشكرا كرا و پۆڵەتیك پرێسیش راپۆرتێكی بنكۆڵكاری وردی لەبارەی كەم و كورتییەكانی شێوازی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی پارێزگای سلێمانی بڵاوكردەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا