تایبەتمەندیەکی نوێ بۆ تویتەر زیاددەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

ملیاردێری ئەمریکی ئیلۆن ماسک، خاوەنی نوێی تویتەر وتی تایبەتمەندیەکی نوێ بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر زیاددەکرێت و دەتوانێت دەقی گەورە و درێژ بە پۆستەکان ببەستێتەوە.

خاوەنی نوێی تۆڕی کۆمەڵایەتییەکە لە تویتەر نوسیویەتی:”تویتەر بەم زوانە توانای لکاندنی دەقی درێژ بە تویتەکان زیاددەکات، ئەمەش کۆتایی بە ڕاهێنانە گاڵتەجاڕییەکانی وەرگرتنی شاشە لە نۆتپاد دەهێنێت”.

ماسک باسی لەوەشکرد شتێک دەبێت وەک “تویتەر نۆت” و بەڵێنیدا لەماوەی دوو هەفتەدا زانیاری زیاتر بڵاوبکاتەوە، پێشتر بەکارهێنەرانی تویتەر زۆرترین پیت کە دەیانتوانی بۆ نوسینی دەقەکانیان بەکاریبهێنن 280 پیت بوو، بەڵام دوای زیادکردنی ئەم تایبەتمەندیە دەتوانن پیتی زیاتر بەکاربهێنن بۆ نوسینی دەقەکانیان، ماسک لە ڕێککەوتنێکی گەورەدا دەستی بەسەر بەڕێوەبردنی تویتەردا گرت کە نرخەکەی 44 ملیار دۆلارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا