پۆڵەتیک پرێس
ڕیەڵ می تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی ڕیەڵ می ڤی19 دەخاتەڕوو.
ڕیەڵ می ڤی 19 کێشەکەی 193.5 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8350 سناپ دراگۆن888 فایف جی تێدابەکارهاتووە.
بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+16+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.