کوالکۆم مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای کوالکۆم ئاشکرای دەکات مپبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت، بە هاوکاری کۆمپانیای ئەیسۆس چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ئینسایدەری کردۆتە ئامانج بۆ بەرهەمهێنانی مۆبایلەکە، هەروەها سنا پ دراگۆن ٨٨٨ و شاشەکەی لە جۆری ئامۆلیدە، بە پێوانەی 6.78ئینجە بە فریکوێنسی ١٤٤ هێرتزە.

دیقەی شاشەی مۆبایلەکە 2448×1080پێکسڵە.

چینی پاراستنی شاشەی لە جۆری گۆریلا گلاس ڤیکتەس بۆ دانراوە، بە ئۆڵوەیس ئۆن پاڵپشتی دەکرێت.

کامێرای سێڵفیەکەی دیقەی ٢٤ مێگاپێکسڵە، سێ کامێرای هەیە لە ڕووکاری دەرەوە یەکەمیان بە دیقەی ٦٤ مێگاپێکسڵ دووەم بە دیقەی ١٢ مێگاپێکسڵ، سێیەم بە دیقەی ٨ مێگاپێکسڵ.

کۆمپانیای ئەیسۆس یارمەتی دیزاین کردنی کامێراکەی داوە، ڕامی مۆبایلەکە ١٦ گێگابایتە میمۆریەکەی ٥١٢ گێگابایتە.

بە سیستمی ئەندرۆید ١١ کار دەکات، خێرایی باتریەکەی ٤هەزار میلی ئەمپێرە، بە کویک چارج بارگاوی دەرکەت، کێشی مۆبایەکە ٢١٠ گرامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا