١٠٠ملیۆن دۆلار خەڵات بۆ گەشەپێدانی تەکنەلۆژیا

پۆڵەتیک پرێس

ئیلۆن مەسک خاوەنی کۆمپانیای تێسلا، کە ملیاردێرێکی ئەمریکیە لە پێگەی خۆی لە تویتەر بڵاوی کردەوە،١٠٠ملیۆن دۆلار ئەکاتە خەڵات بۆ ئەو کەسانەی پەرە بە پێشكەوتنی تەکنەلۆژیای ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەدەن

چەندین پلان بۆ ڕاگرتنی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دارێژراوە، بۆ هێشتنەوەی کەش و هەوا لە ژێر کۆنترۆڵ دا، پێشکەوتنە تەکنەلۆژیەکان گرنگیەکی زۆریان بە ڕاگرتنی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن داوە، بەڵام لە ئێستادا تەنها جەخت لەسەر کەمکردنەوەی دەکرێت، نەک دەرهێنانی لە هەوادا بە تەواوی

ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەداوە، کە بە شێوەیەکی بەرچاو تەکنەلۆژیای ڕاگرتنی دووەم ئۆکسیدی کاربوون لە ساڵی ڕابردوودا گەشەی کردووە

لە هەمان کاتدا جۆ بایدن، سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڵێنی پاڵپشتی کردنی گەشەپێدانی تەکنەلۆژیای ڕاگرتنی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی دا بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئەو گۆڕانکاریانەی لە کەش و هەوادا ڕووی داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا